ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى ٢٤ى نیسان ٢٠٢٠ خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشێوەى ئۆنڵاین بەشدارى لە سیمینارێک کرد کە لەلایەن کۆلێژى کاروبارى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆى کۆڵۆمبیا ڕێکخرابوو. لە میانى سیمینارەکەدا جگە لە قوتابیانى کۆڵێژى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەشێوەى ئۆنڵاین بەشداربوون کە بەشێکیان لە ڕووسیا و ئەمریکاى باشور بوون.
خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پوختەى قسەکانیدا باسى لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانى هەرێمى کوردستان کرد لە ڕووى ئاسایش و سیاسى و ئابورى و هەروەها دوایین هەوڵ و بەرنامەکانى حکومەت لە ڕووى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا. لە کۆتایى سیمینارەکەدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەڵامى پرسیارەکانى قوتابیان و بەشداربووانى سیمینارەکەى دایەوە.